accessibilityaddangle-leftangle-rightarrow-downarrow-leftarrow-rightarrow-upsound-activebookcrossdocumentdownloademailexternalShapeglobeLinkplayremovesearchsharestop-watch

Sydkurdiska - كوردی

EUبەکورتی سەبارەت بە یەکێتی ئەورووپا

سوید لە ١٩٩٥ وە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا دایە. وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە دۆزی لێکجیاوازدا هاوکاری دەکات وە زۆر لەوانە کاریگەریان لەسەر ژیانی ڕۆژانەمان هەیە. لێرەدا پووختەیەکی کورتکراو سەبارەت بەوەی کە یەکێتی ئەورووپا بەچییەوە خەریکە، چۆن یەکێتی ئەورووپا بڕیار دەگرێت وە سەبارەت بە ڕۆڵی سوید لە یەکێتی ئەورووپا دا دێت. ئەوە ئەوەش لەخۆی دەگرێت کە تۆ چۆن دەتوانیت کاریگەریت لەسەر یەکێتی ئەورووپا هەبێت.

بەشێکی گەورەی کاری یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە ئاسانکردنی بازرگانیە لە نێو ولاتانی ئەندامدا. مەبەست لە هاوکاری یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە سەفەرکردن ، گواستنەوە بۆ وە خوێندن لە وڵاتێکی ئەورووپی تر ئاسان بن. ئێستا بۆ نموونە، هاوڵاتیانی یەکێتی ئەورووپا دەتوانن لە وڵاتێکی تری ئەورووپی، بەبێ هیچ مۆڵەتێکی کارکردن یان مانەوە کار بکەن. یورۆ دراوی نزیکەی نیوەی وڵاتە ئەورووپییەکانە.

وڵاتانی ئەندام

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپادا لە کاتی لێکجیاوازدا چوونەتە ناو یەکێتی ئەورووپاوە:

1952بەلچیک، فەرەنسا، ئیتالیا، لوکسمبورگ، ئەڵمانیا

1973دانمارک، ئیرلاندا، بریتانیا

1981یۆنان

1986پورتوگال، ئیسپانیا

1995فینلەندا، سوید، نەمسا

2004قوبروس، ئیستلاند، لێتلاند، لیتاون، ماڵتا، پۆلۆنیا، سلۆڤێنیا، سلۆڤاکیا، چیک، هەنگاریا

2007بولگاریا، ڕۆمانیا

2013کروواتیا

یەکێتی ئەورووپا چی دەکات؟

ئایا یەکێتی ئەورووپا بە هەمووشتێکەوە خەریکە؟

یەکێتی ئەورووپا بە زۆر دۆزەوە (پرس) خەریکە. ئەمە چەند نموونەیەکە:

دۆزی ژینگە. یەکێتی ئەورووپا بۆ نموونە ، ئامانجی دیاریکردوە بۆ چۆنێتی کەمکردنەوەی گازەکانی خانوەشووشەییەکان لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە.

ڕاوەماسی. یەکێتی ئەورووپا بڕیار لەسەر زۆری ئەو ماسییەی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە ڕاودەکرێت دەدات. ئەوە بۆ نموونە ماسیەسمێڵە (تۆشک) لە ئوێستەرشوێن دەگرێتەوە.

هاوکاری پۆلیس. پۆلیسی وڵاتانی – ئەورووپی وە دادستێنەکان (داواکارەگشتیەکان) مافی هاوکاریان هەیە بۆ بۆ بەربەرەکانیکردنی تاوانکاری گەورە لەنێوان وڵاتەکاندا، بۆ نموونە قاچاخچێتی بە مادە هۆشبەرەکانەوە(نارکۆتیک).

پشتگیری هەرێمی. ولاتانی- یەکێتی ئەورووپا دەیانەوێت کە چیاوازیە ئابووری وە کۆمەڵایەتیەکانی نێوان دەوڵەتەکان وە هەرێمەکانی ناو یەکیتی ئەورووپا کەمبکەنەوە. لەبەرئەوە بەشێکی گەورەی پارەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ پشتگیری هەرێمی دەڕوات.

سیاسەتی پەنابەر. یەکێتی ئەورووپا ڕێسای هاوبەشیان بۆ پەنابەری سیاسی بۆ ئاوارەبوان هەیە، یەک لەوانە ئەوەیە کە کام وڵات داوای پەنابەری سیاسی مامەڵە بکات.

وڵاتانی – یەکێتی ئەورووپا هاوکاریش لەسەر بۆ نموونە، سیاسەتی کۆمەکی دەستگرتنی وڵاتانی تر، بازرگانیکردن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، پشتگیری کشتووکاڵکاری وە پرسی خۆراک دەکەن.

یەکێتی ئەورووپا ئەمە ناکات

ولاتانی ئەندام بۆ خۆیان لە بەشێکی زۆر لە دۆزەکان بەرپرسن. هەندێک نموونە، باجی داهات، چارەکردنی نەخۆشی، خوێندنگە هەروەها مووچەی خانەنشینی وە یارمەتیانەی منداڵ.

یەکیتی ئەورووپا چەندی تێدەچێت؟

هەموو وڵاتانی ئەندام مزی ئەندامێتی هەمو ساڵێک بە یەکێتی ئەورووپا دەدەن. مزەکە لەسەر بنچینەی بنەما ئابووریەکانی ئەو وڵاتەیە. سوید ٣٠ – ٣٥ بلیۆن(ملیاری سویدی) کرۆن دەدات.

یەکێتی ئەورووپا لە ساڵێکدا بەگشتی ٣٠٠ ١ بلیۆن کرۆن وەردەگرێت. نزیکەی ٨٥ دەرسەدی پارەکان بۆ وڵاتانی ئەندام دەگەڕێتەوە، بە شێوازی پشتگیری. زووربەی لەوەدا خەرج دەکرێت کە هەرێمەکانی یەکێتی ئەورووپا پەرەپێبدرێن، بۆ نموونە چاککردنی ڕێگاوبانەکان، پشتگیریکردنی توێژینەوەکان وە خوێندنەکانی بازاڕی کار، پشتگیریکردنی کشتووکاڵکردن، لادێکان وە راوەماسی. بەڵام پارەکان بۆ نموونە بۆ ئەمانەش دەڕوات، پشتگیری ئابووری وڵاتانی دەرەوە، پشتگیری ڕۆشەنبیری وە هاوکاری پۆلیس. سوید بەشی خۆی لە زووربەی ئەو شێوازی پشتگیریانە وەردەگرێت.

  • بودجەی دەوڵەتی سوید نزیکەی ٨٣٠ بلیۆن کرۆنە
  • ٣٠ – ٣٥ بلیۆن کرۆن لە بودجەی دەوڵەت بە مز دەدرێت بە یەکێتی ئەورووپا.
  • سوید ١٠ – ١٥ بلیۆن کرۆن لە پشتگیری جیاواز لە یەکێتی ئەورووپاوە وەردەگرێتەوە.

کاتێک یەکێتی ئەورووپا بڕیاردەدات

ئەنجوومەنی ئەورووپی – کۆبوونەوەی لووتکەیی سەرۆکەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا

ئەنجوومەنی ئەورووپا هێڵەکانی ئاراستەکردن بۆ هاریکاری دوور مەوداتری یەکێتی ئەورووپا دەکێشێت، بەڵام هیچ بڕیار لەسەر ڕێساکانی – یەکێتی ئەورووپا ناگرێت. ئەم کۆبوونەوە لووتکەییانە ساڵی چوارجار دەکرێن. ئەگەر پێویستی کرد کۆبوونەوەیەکی لووتکەیی زیادە سازدەکرێت.

ئەنجوومەنی ئەورووپی لە سەرۆکێک، سەرۆک – وە سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا هەروەها سەرۆکی کۆمیسیۆن پێکهاتوە. ئەنجوومەنی ئەورووپی سەرۆکەکەی بۆ دووساڵ و نیو هەڵدەبژێرێت.

کارەکە چۆن دەڕوات کاتێک یەکیتی ئەورووپا بڕیاردەگرێت؟

سوید وە وڵاتە ئەندامەکانی تر پێکەوە لەسەر ڕێسا تازەکانی یەکێتی ئەورووپا بڕیاردەگرن. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە سوید دەتوانێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یەکیتی ئەورووپا هەبێت.، بەڵام لە هەندێک دۆخی دیاریکراودا دەبێت سوید دوای بڕیاری یەکێتی ئەورووپا بکەوێت، با سوید خۆشی نەیەوێت.

کارەکە بەم شێوەیە دەڕوات، کاتێک سوید وە وڵاتانی تری ئەندام لەسەر ڕێسای تازەی یەکێتی ئەورووپا کۆک دەبن:

1. کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا یاسایەکی تازە پێشنیار دەکات

ئەرکی کۆمیسیۆنی – یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە یاسای تازە پێشنیار بکات. هەموو وڵاتانی ئەندام یەک ئەندامیان لە کۆمیسیۆنەکەدا هەیە. ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە دەبێت باشی هەموو ئەورووپا لەبەرچاوبگرن وە نوێنەرایەتی هەریەک لە وڵاتی خۆیان نەکەن.

2. حکومەت وە پەرلەمان هەڵوێست دەگرن

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا پێشنیارەکانی خۆی بۆ هەمو وڵاتانی ئەندام دەنێرێت. لە سوید بۆ حکومەت وە پەرلەمان دەڕوات. حکومەت پەرلەمان لە بۆچوونی خۆی بۆ پێشنیارەکە ئاگادار دەکاتەوە وە بۆچوونەکانی پەرلەمانیش بۆ پێشنیارەکان وەردەگرێت. ئەوە حکومەتە کە لە زمانی سویدەوە دەدوێت یان بڵێین نوێنەرایەتی دەکات.

3. پەرلەمانی ئەورووپی بڕیار دەدات

پەرلەمانی ئەورووپی لەگەڵدایەو بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی یەکێتی ئەورووپا دەدات. ئەندامەکان لە هەڵبژاردنی گشتیدا هەڵبژاردە دەکرێن وە ٢٠ لەوانە لە سوید هەڵبژاردە کراون.

پەرلەمانی ئەورووپی پێکەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لە زووربەی دۆزەکاندا بڕیار دەدەن. لە هەندێک دۆزدا پەرلەمانی ئەورووپی بڕیار نادات. ئەوە بۆ نموونە سیاسەتی ئاسایش – وە دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەگرێتەوە.

4. ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدەن

حکومەتی سویدی وە هەمو حکومەتەکانی تر لەناو ئەندامانی - یەکێتی ئەورووپادا بە یەک وەزیر بەشداری لە ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەورووپادا دەکەن. ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی – یەکێتی ئەورووپا دەدات.

حکومەتی سوید گفتووگۆی پێشوەختی لەسەر پێشنیارەکان لەگەڵ پەرلەماندا کردوە.

5. سوید یاساکە دەخاتەئاراوە

کاتێک کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر یاسایەکی تازە دەرکرد، ئەوا دەبێت سوید وە وڵاتە ئەندامەکانی تر یاساکە بخەنەئاراوە. هەندێک جار پەرلەمانی سوید پێویستی بە گۆڕانکاریکردن لە یاسا سویدیەکاندا هەیە بۆئەوەی لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەورووپادا بگونجێن. لە دۆخی تردا یاساکانی یەکێتی ئەورووپا ڕاستەوخۆ کاری پێدەکرێت.

پەرلەمان پێداچوونەوە دەکات

لەپاڵ پێداچوونەوە وە بۆچوون دەربڕین لای حکومەت، ئەوا پەرلەمان هەروەک چۆن پەرلەمانی وڵاتەکانی تری – یەکیتی ئەورووپا، ئەرکێکی پێسپێردراوی تریان هەیە. کاتێک کە یەکێتی ئەورووپا یاسای تازە لە هەندێک بواری دیاریکراودا پێشنیار دەکات ئەوا دەبێت پەرلەمانی وڵاتە ئەندامەکانی تر پێداچوونەوە (تێڕوانین) لەسەر ڕێساکان بکەن کە ئایا لەسەر ئاستی هەمو یەکێتی ئەورووپا پێویستن یاخود هەر وڵاتە بەتەنیا بۆخۆی بڕیاری لەسەر بدات. پێداچوونەوەکە دەکرێت بگاتە ئەوەی کە کۆمیسیۆن دەبێت چاو بە پێشنیارەکەیدا بخشێنێتەوە.

چی ڕوودەدات ئەگەر سوید دوای ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا نەکەوێت؟

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە ئایا وڵاتەکان دوای بڕیارەکانی یەکێتی ئەورووپا دەکەون. ئەگەر کۆمیسیۆنەکە پێی وابێت کە سوید دوای یاساکان ناکەوێت ئەوکاتە کۆمیسیۆن دەتوانێت سوید بە دادگەی یەکێتی ئەورووپا بدات.

ئەوکاتە ئەرکی دادگەی یەکێتی ئەورووپا ئەوەیە کە ئەگەری سەرپێچی سوید بۆ ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا یەکلا بکاتەوە. دادگەکانی سویدیش دەتوانن ڕووبکەنە دادگەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بەوەی کە ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا چۆن لێکبدرێنەوە.

ئەگەر مرۆڤ پێیوابو کە سوید یاخود وڵاتێکی تری ئەندام دوای ڕێساکانی یەکێتی ئەورووپا ناکەوێت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت لەسەر ئەمە شکایەت لای کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا بکات.

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا

  • ەندامانی کۆمیسیۆنەکە دەبێت وابکەن کە باشی هەمو یەکێتی ئەورووپا ڕەچاو بکەن نەوەک هەریەکەو نوێنەرایەتی وڵاتی خۆی بکات.
  • کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا بۆ پێنج ساڵ لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامەوە هەڵدەبژێردرێت.
  • پەرلەمانی ئەورووپی دەبێت کۆمیسیۆنی – یەکێتی ئەورووپا پەسەند بکات.

پەرلەمانی ئەورووپی

  • هەمو پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەورووپی دەکرێت.
  • هاوڵاتیانی هەریەک لە وڵاتەکان بەدەنگدان ئەندامەکان هەڵبژاردە دەکەن.
  • وڵاتانێ کە دانیشتوانیان زۆرترە نوێنەریشیان زۆرتر دەبێت لەچاو وڵاتانێ کە دانیشتوانیان کەم بێت.

ئەنجوومەنی وەزیران

  • ئەو وەزیری کە لە حکومەتدا بەرپرسیارە لەو پرسە بەشداری لە ئەنجوومەنی وەزیراندا دەکات. ئەگەر بۆ نموونە دۆزی ژینگە لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا بێت ئەوا وەزیری ژینگەیە کە لەگەڵدا دەبێت.
  • ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت لە زووربەی دۆزەکاندا بڕیار بدات کاتێک کە زووربە لەگەڵ پێشنیارەکەدا بوون. لە هەندێک دۆزی دیاریکراودا دەبێت هەمو وەزیرەکان لەسەر بڕیارەکە کۆک بن.

دادگەی – یەکێتی ئەورووپا

  • دادگەی – یەکێتی ئەورووپا لە هەر وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپاوە یەک دادوەری هەیە.
  • دادوەرەکان لەلایەن حکومەتەکانی وڵاتانی ئەندامەوە بۆ شەش ساڵ هەڵبژاردە دەکرێن.

یەکێتی ئەورووپا چۆن کاریگەری هەیە؟

ئەگەر مرۆڤ بیەوێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ناو یەکێتی ئەورووپا هەبێت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندی بە یەکێک لەوانەی کە کار لەگەڵ دۆزەکانی- یەکێتی ئەورووپا دەکەن، یاخود بڕیاری لەسەر دەدەن بگرێت.

پەرلەمانتارە ئەورووپییەکان. لە پەرلەمانی ئەورووپیدا ئەندامی سویدیشی تێدایە کە لەگەڵدان وە کاریگەریان لەسەر بڕیارەکانی – یەکێتی ئەورووپا هەیە. زانیاری پەیوەندیکردنی ئەوانە لێرەدا هەیە. http://www.europarl.europa.eu/sweden/ ئەوەش دەکرێت کە پەیوەندی بە نووسینگەی ئاگاداری پەرلەمانی ئەورووپی لە سوید بکرێت بە وە پۆستی ئەلەکترۆنی لای خوارەوە08-562 444 55 ژمارە تەلەفۆن epstockholm@ep.europa.eu.

ئەندامانی پەرلەمان. ئەندامانی پەرلەمانی سوید لە سوید یاساکان دادەڕێژن وە ڕاوبۆچوون بە حکومەت دەدەن لە پێش بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەورووپا. لەم ماڵپەڕەدا ئەدرەسی ئەو ٣٤٩ ئەندامە وە هەمو پارتە سیاسیەکانی تێدایە. http://www.riksdagen.se/

وەزیرەکانی ناو حکومەت. وەزیرە سویدیەکان بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەورووپادا دەکەن کە تێیدا بڕیار لەسەر یاسا تازەکانی – یەکێتی ئەورووپا دەدەن. لێرەدا زانیاری پەیوەندیکردن بە هەمو وەزیرانی حکومەتەوە هەیە.http://www.regeringen.se/.

کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا. کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت کە زووربەی کات ڕاوبۆچوونی خۆی بۆ ڕەشنووسی یاساکان هەبێت. یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەورووپی دەتوانن لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکی هاوڵاتیانەوە کۆمیسیۆنەکە هانبدەن بۆ پێشنیار لەسەر یاسا. مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندی بە نووسینگەی کۆمیسیۆنی- یەکێتی ئەورووپا لە سوید بکات. ژمارە پۆستی- ئەلەکترۆنی bursto@ec.europa.eu 08-562 444 11تەلەفۆن ec.europa.eu/sverige/index_sv.htm.ئەدرەسی وێب

ڕێکخراوەکان. زۆر ڕێکخراو لەسەر ئاستی ئەورووپی هاریکاری دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەریان لەسەر یەکێتی ئەورووپا هەبێت.

بەکورتی سەبارەت مێژوی یەکێتی ئەورووپا

لە شەش وڵاتەوە بۆ ...

ڕۆژی ئەمڕۆ یەکێتی ئەورووپا لە ٢٨ وڵات پێکهاتوە کە بە هەموان ٥٠٨ ملیۆن دانیشتوانیان هەیە. فرە وڵاتانی تر دەیانەوێت بە ئەندام ببن، لەوانە سەرب وە تورکیا.

ئایا هۆی چی بو وڵاتانی ئەورووپی دەستیان بە هاوکاری کرد؟ ڕاستەوخۆ دوای جەنگی جیهانی دووهەم زۆر وڵاتان ویستیان نەهێڵن جەنگی تازە بەرپا بێت. هەر لەبەر ئەوە شەش وڵاتی ئەورووپی هاوبەشی پۆڵا- وە خەڵووزیان لە ١٩٥٢ دا دامەزراند. وا دانرابو کە پێکەوە لە بەرهەمهێنانی خەڵووز وە پۆڵا بەرپرس بن، کە ئەمانە کەرەسەی خاوی گرنگ بوون بۆ پیشەسازی جەنگ. بەو شێوە خۆیانلادەن لەوەی کە وڵاتێکی تایەبەت خۆی لەتازەوە پڕچەک بکات. ئەمە یەکەمین هەنگاوی خووڵقاندنی یەکێتی ئەورووپا بو.

هاوکاریەکە لە ١٩٥٢ دا چوە سەر بەرهەمی تریش، خزمەتگوزاری وە سەرمایە. هاوکارییەکە هەموی چەند ساڵێک پاش ئەوە ناوی لێنرا هاوبەشێتی ئەورووپا EG . ووردەووردە هی تر، لەوانە ژینگە، کشتیاری وە گواستنەوە بوون بە ئەرکی پێسپێردراوی هاوبەشێتی ئەورووپا. لە ١٩٩٣ دا هاوبەشێتی ئەورووپا بووبە یەکێتی ئەورووپا. ئەوکاتە بۆ وڵاتانی ئەندام دەرفەتی ئەوە هاتەپێش کە پێکەوە لە دۆزی سیاسەتی دەرەوەدا هەڵسووکەوت بکەن. لەوساوە ١٦ وڵاتی تر لە یەکێتی ئەورووپادا بە ئەندام بوون، ئەمەش لە خۆیدا کاریگەری لەسەر چۆنێتی ڕەوشی هاوکارییەکە دەبێت